بەشی كۆنترۆڵكردنی نەخۆشیە درێژخایەنەكان و خزمەتێكی بەردەوام



تایبەت " تەندروستی "

بەشی كۆنتڕۆڵكردنی نەخۆشیە درێژخایەنەكان لەمێژووی دامەزراندنیەوە یەكێك بووە لەو دەزگا تەندروستیە پڕئەرك و خزمەتگوزارییانەی فشارێكی زۆری لەسەربووە.

لەم بەشە دەفتەری نەخۆشیە درێژخایەنەكان دروست دەكرێت وەكو نەخۆشیەكانی دڵ و  پەستانی خوێن و گەشكە و شەكرە و ڕەبۆ و مێشك ودەمار،  چەند نەخۆشیەكی دیكەی  درێژخایەنی تر.

نازدار عەبدوڵا بەرێوبەری بەشی كۆنترۆڵكردنی نەخۆشیە درێژخایەنەكان بۆ سایتی " تەندروستی " ووتی: لەساڵی 2002 وە نزیكەی هەشتا هەزار دەفتەریان بۆ نەخۆشیە درێژخایەنەكان لەسنووری پارێزگای سلێمانی و قەزا و ناحیەكانی دەوروبەری دروست كردووە و توانیویانە خزمەتێكی بەرچاو بە توشبووانی نەخۆشیە درێژخایەنەكان بكەن.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی







ئه‌م بابه‌ته 1127 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:11:17:07/02/2019