سیمینارێك لەبارەی گرنگی خۆراك بۆ تەندروستی منداڵ سازكرا
تایبەت " تەندروستی "
لەخوێندنگای كورد جینیەس لەگەڕەكی ڕاپەڕینی شاری سلێمانی، بەئامادەبوونی ژمارەیەك لە كەسوكاری خوێندكاران و مامۆستایان و خوێندكاران، سیمینارێكی زانستی بۆ د.بینایی كامەران لێپرسراوی هۆبەی زانستی خۆراك لەبەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ئەنجام درا.
لەسیمینارەكەدا د. بینایی كامەران پسپۆڕی زانستی خۆراك تیشكی خستەسەر گرنگی خۆراك لەسەر تەندروستی منداڵەكان و ڕاهێنانی منداڵەكان بەپێدانی خۆراكی تەندروست و جۆرەكانی خۆراكی تەندروست بۆ منداڵ.
لەبەشێكی دیكەی سیمینارەكەدا ئەو پسپۆڕەی زانستی خۆراك ئاماژەی بەگرنگی نووستن كرد لەكاتی دیاری كراوی خۆیدا لەسەر هەرسكردنی خۆراك و تەندروستی باشی منداڵ، كەنابێت پشتگوێ بخرێت.
ئا: ئەنوەرحەمەغەریب - هەرێم بابەعەلی
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 1361
جار خوێنراوهتهوه
PM:12:50:06/02/2019