ته‌ندروستی سلێمانى خولێكی بۆ كارمه‌ندانى به‌شى ددان كرده‌وه
تایبەت " تەندروستی"
سه‌نته‌رى ڕاهێنان و په‌ره‌پێدانى ته‌ندروستى به‌هاوكارى به‌شی كۆنترۆڵكردنى پیسبوون له نه‌خۆشخانه و سه‌نته‌ر و مەڵبەند و بنكه‌كانی سه‌ر به به‌ڕێوبه‌رایه‌تى گشتى ته‌ندروستى سلێمانى خولێكى بۆ ژماره‌یه‌ك كارمه‌ندى به‌شى ددان كرده‌وه، بۆ پاكراگرتن و ته‌ندروستییه‌كی باشتر بۆ هەمووان.
د.ڤارین تۆفیق عباس لێپرسراوى به‌شی كۆنترۆڵكردنى پیسبوون بۆ سایتى " تەندروستی" ڕایگه‌یاند: خوله‌كه ماوه‌ى سێ ڕۆژ ده‌خایه‌نێت وتیایدا 25 كارمه‌ندى به‌شى ددان ناوه‌نده‌كانى ته‌ندروستى به‌شداریان پێ كراوه ، ئامانج له ڕێكخستنى خوله‌كه به‌رزكردنه‌وه‌ى ئاستى زانیارى ته‌ندروستییه له‌كاتى پاككردنه‌وه‌ى ئامێر و پێداویستییه‌كانى به‌شى دداندا و به‌رده‌وامی ده‌بێت بۆ هه‌موو به‌ش و هۆبه‌كانی تری تایبه‌ت به كۆنترۆڵ كردنی پیس بوون.
كۆنترۆڵ كردن و پیس بوون گرنكترین به‌شه له ناوه‌نده ته‌ندروستیه‌كان بۆ خۆپارێزی له هه‌وكردنه‌كان و بڵاوبونه‌وه‌ی نه‌خۆشی له نه‌خۆشێكه‌وه بۆ نه‌خۆشێكی دیكە، واته (خۆپاراستن باشتره له چاره‌سه‌ركردن).
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئه‌م بابه‌ته 1276
جار خوێنراوه‌ته‌وه
AM:09:59:06/02/2019