له‌به‌روارى 28-1-2019 له‌دیوانى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى ته‌ندروستى سلێمانى به‌سه‌رپه‌رشتى به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى ته‌ندروستى سلێمانى و به‌ئاماده‌بوونى لیژنه‌كانی ته‌ندروستی و به‌رپرسی پاكراگرتنی ته‌ندروستی كۆبونەوەیەك ئه‌نجامدرا له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك نوێنه‌رى فرۆشگاى قوتابخانه‌كانى شارى سلێمانى وقه‌زا و ناحیه‌كانى سنورى ته‌ندروستى سلێمانى به‌مه‌به‌ستى ڕێكخستن ودانانى به‌رنامه‌ى خۆراكى فرۆشگا‌كان.
بۆئه‌م مه‌به‌سته به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى ته‌ندروستى ڕێنماییه‌كى ده‌ركرد بۆ فرۆشگاكانى قوتابخانه‌كان
و هه‌ر فرۆشگایه‌ك پابه‌ند نه‌بێت به‌و ڕێنمایه خۆراكیانه كه‌له‌به‌رژه‌وه‌ندى گشتى دانراوه له‌لایه‌ن لیژنه‌كانى ته‌ندروستى سلێمانى ڕێكارى یاسایى له‌گه‌ڵدا ده‌گیرێته‌به‌ر.
رێنماییه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى ته‌ندروستى سلێمانى به‌م شێوه‌ییه‌ن :
خشته‌ى نوێى سه‌رجه‌م فرۆشگای خوێندنگا حكومیه‌كانى شارى سلێمانى و ده‌وروبه‌رى
- خواردنى ڕێگه‌پێدراو بریتی ده‌بێت له:
میوه‌ى ووشكراو ، چەرەسی داپۆشرا
و ( مێوژ، باده‌م ، گوێز، فستق، قه‌یسى ووشك).
له‌فه‌ى په‌تاته‌ى كوڵاو، لەفەی مریشكی كوڵاو، لەفەی فەلافل.
له‌فه‌ى هێلكه‌ى كوڵاو.
له‌فه‌ى په‌نیر( په‌نیرى سێگۆشه‌ى پێچراو، په‌نیرى كیرى پێچراو).
له‌فه‌ى نۆكاو و قاورمه.
میوه (مۆز، سێ‌و، پرته‌قاڵ، لاله‌نگى).
بسكیتى پێچراو به‌هه‌موو جۆره‌كانى.
چپس به‌هه‌مووجۆره‌كانى.
خواردنەوە گازییەكان.
نه‌سته‌له.
گه‌نمه‌شامى.
ئاو.
خواردنى ڕێگه‌پێنه‌دراو:-
* شیر و شەربەتی پاكەت.
* بنێشت و نوقڵ.
* لەفەی خواردنی سوورەكراو (مریشك ، پەتاتە ، ..... هتد).
ئه‌م بابه‌ته 3873
جار خوێنراوه‌ته‌وه
PM:09:57:03/02/2019