نەخۆشی شێرپەنجە چی یە؟
تایبەت " تەندروستی "
شێرپەنجە ناوێكی گشتیە كە زیاتر لە 100 جۆرلەخۆدەگرێت ، سەرجەم ئەو نەخۆشیە شێرپەنجەییانە لەیەك خاڵدا هاوبەشن ئەویش ئەوەیە هەموویان تێكچوونی پرۆسەی سیستمی دابەشبوونی خانەكانیان هەیە.
شێرپەنجە نەخۆشیەكە كە بەشێك لەمرۆڤەكان تووشی دەبن و ئەو نەخۆشیە ترسناكە لەسەرتاسەری جیهاندا بڵاوە و لەوڵاتانی پێشكەوتوو و هەژارەكاندا هەیە.
شێرپەنجە زیاتر لەناو كەسانێك بڵاوە كەتەمەنیان سەرووی 60 ساڵە، هەروەها ئەو نەخۆشیە تووشی منداڵان دەبێت و هەرچەندە تەمەن بەرەو سەرووتر بڕوات ئەوەندە ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجە زیاترە.
دیاترین جۆری شێرپەنجە ئەمانەیە:
- شێرپەنجەی سییەكان.
- شێرپەنجەی خوێن.
- شێرپەنجەی ڕیخۆڵەی گەورە.
- شێرپەنجەی مەمك.
- شێرپەنجەی پرۆستات.
ئا: سۆزان ئومێد
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 3660
جار خوێنراوهتهوه
AM:11:41:09/01/2019