نیشانەكانی شێرپەنجە بناسە



" تەندروستی"


شێرپەنجە نەخۆشیەكی بڵاوە لەسەرتاسەری جیهاندا و كۆمەلێك نیشانەی هەیە كە دەبێت مرۆڤ بەزوویی بیزانێت و ئاگاداری بێت:

1- دەنگ گیران و كۆكەی درێژخایەن و قوڕگ ئێشە بۆ زیاتر لە سێ‌ هەفتە و لەگەڵ دەرهاویشتنی چڵم و بەڵغەم خوێنی تێدابێت.

2- كێشەی قووتدان و بوونی ئازار لەكاتی قووتدانی پاروو، خۆراك بەگرفت بەگەروودا بڕواتە خوارەوە یان لەوێدا بمێنێتەوە.

3- پەیدابوونی خاڵ یان گۆڕانكاریی لەخاڵی زگماكی یان دروستبوونی پەڵەی تۆخی پێست یان خوێن لێهاتن.

4- دروستبوونی توێژی سپی یان خڕاییەك لە ژێر پێستدا.

5- ئەستووربوون یان دروستبوونی خڕاییەك لە شوێنێك لە جەستەدا، بۆ نموونە لەمەمكەكان یاخود بن قۆڵ و لەهێڵی نێوان ڕان و سك بەشی خوارەوە.

6- خوێنبەربوونی نائاسایی لای ئافرەتان یان بوونی خوێن و تەڕایی لەكاتێكدا لەسووڕی مانگانەدا نەبێت.

7- بوونی ئازاری گون لەپیاوان.

8- كێشەی بێ‌ هۆی دەرهاویشتنی بەشە هەرس نەكراوی خۆراك بۆ دەرەوەی لەش وەكو تووند یان شل بوونی پیسایی و بوونی خوێن.

9- گۆڕانكاری لەمیزكردندا وەكو میزكردنی بە گرفت و بە ئازار و زوو زوو میزكردن یان بوونی خوێن لەناو میزدا.

10- دابەزینی كێش بەبێ‌ هۆ و لاوازبوون.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی




ئه‌م بابه‌ته 2104 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:11:57:24/12/2018