هاوار مستەفا: خزمەتێكی گەورەی خاوەن پێداویستە تایبەتەكان كراوە




تایبەت" تەندروستی"


مەڵبەندی ڕاهێنانەوەی ئیمێرجنسی پرۆگرامێكی هاوبەشە لەنێوان ڕێكخراوی ئیمێرجنسی ئیتاڵی و بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی بەهاوبەشی بەڕێوەدەبرێت بۆ راهێنانەوەی ئەو كەسانەی بەهۆكاری جیاجیا بەشێك لە جەستەیان لەدەستداوە.

هاوار مستەفا بەرێوبەری گشتی ڕێكخراوی ئیمێرجنسی ئیتاڵی لەعیراق و هەرێمی كوردستان لە دیدارێكی تایبەتدا لەگەڵ سایتی" تەندروستی" تیشكی خستەسەر ئەو خزمەتگوزارییانەی لەلایەن رێكخراوەكەیان پێشكەش دەكرێت بۆ دروستكردنی پەلی دەستكرد بۆ خاوەن پێداویستە تایبەتەكان و ئەو كەسانەی پەلێكیان لەدەستداوە، لەگەڵ پرۆگرامی ڕاهێنانەوەی پیشەیی بۆ هاوكاری كەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت بۆ گەڕاندنەوەیان بۆ كۆمەڵگە بە پیشەییەكی نوێ.

ئا: ئەنوەر حەمە غەریب – هەرێم بابە عەلی
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی







ئه‌م بابه‌ته 1960 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:11:35:04/12/2018