پێویستە لەدوای ددان كێشان چی بكەیت؟



" تەندروستی"

هەركاتێك پێویست بوو بەپێی ڕێنمایی پزیشكی ددانەكەت ددانێكت بكێشیت ئەوا پێویستە چەند ڕێنماییەك جێبەجێ بكەیت لەدوای ددان كێشانەكەت:

1. لانەبردنی ئەو لۆكەیەی كە لەلایەن پزیشكەوە دادەنرێت بۆ ماوەی ( 30) خولەك واتە نیو كاتژمێر.
2. نان خواردن بە لایەكەی دیكەی ناو دەم بۆ ماوەی (24) كاتژمێر.
3. دووركەوتنەوە لەبەكارهێنانی هەموو وەردراوێك بۆ ناو دەم واتە (غەرغەرە ) بۆ ماوەی 24 كاتژمێر.
4. دوای (24) كاتژمێر دەتوانرێت وەردراوی (غەرغەرەی ) ئاو و خوێ‌ بەكاربهێنرێت بەڕێژەی یەك كەوچكی چا خوێ‌ بۆ پەرداخێك ئاو.
5. دووركەوتنەوە لە خواردنی گەرم لە (24) كاتژمێری سەرەتادا.
6. هیچ شتێك مەخە سەر برینەكە بەبێ‌ ڕێنمایی پزیشك.
7. جگەرە نەكێشان بۆ ماوەی 3 ڕۆژ.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی



ئه‌م بابه‌ته 2957 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:11:03:12/09/2018