ئامێری پشكنینی MRI بناسە



" تەندروستی"


ئامێری MRI ئامیرێكی پزیشكیە كە لەرەی موگناتیسی و شەپۆلی رادیۆیی بەكاردێنێت بەمەبەستی پشكنین و بەدەستهێنانی وێنەی تەواو ووردی كەللەسەر و سەرجەم ئەندامەكانی دیكەی جەستە.

پێش دەستپێكردنی پشكنینی MRI دەبێت جلوبەرگ بگۆرێت و سەرجەم بابەتی جوانكاریی وەك مستیلە و سەعات و خشڵ و ئەوانی دیكە لاببرێت و هەروەها دەبێت قژی دەستكردو تاقمی ددان لاببرێت و نابێت هیچ ئامێرێكی ئەلیكترۆنی بەجەستەوە هەبێت ، چونكە بوونی ئەو شتانە دەبێتە هۆی دروستبوونی مەترسی لەسەر تەندروستی مرۆڤ و كوالیتی پشكنینەكە.

پشكنینی MRI بۆ منداڵان سەلامەتە و هیچ زیانێكی نیە، بەڵام لەكاتی پشكنینی منداڵان دەكرێت كەسێكی گەورە لەگەڵی بمێنێتەوە بۆ هێوركردنەوەیان یاخود حەپ بدرێتە منداڵی ساوا بۆئەوەی بەبێ جووڵە لەناو ئامێرەكە بمێنێتەوە.

لەتەواوی ماوەی پشكنینی ئێم ئاری ئای هەست بەئازار ناكرێت ، بەڵكو هەست بەبێزاربوون دەكرێت بەهۆی ئەوەی ئامێرەكە دەنگێكی بەرز دەردەكات و ئەو كەسانە ئەم پشكنینە ئەنجام دەدەن دەتوانن كەرەستەی داپۆشینی گوێچكە بەكاربهێنن بۆ رزگاربوون لەو ژاوەژاوەی ئامێرەكە دروستی دەكات.

ئا: كارزان عەبدوڵا
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی





ئه‌م بابه‌ته 6580 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:10:34:27/07/2017