تایبەت " تەندروستی"
بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی زیادكردنێكی ئاشكرا ئەنجام دەدات بەمەبەستی بەكرێدانی فرۆشگای نەخۆشخانەی هیوا لە دوای (30) رۆژ لە بەرواری بڵاوبوونەوەی ئەم ئاگادارییەوە لە یەكێك لەرۆژنامە ڕۆژانەكان و سایتی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانیدا.
- كاتژمێر (10) پێش نیوەرۆ لە ( نەخۆشخانەی هیوا ) ئەو كەسانەی ئارەزووی بەشداربوونیان هەیە ئامادەبن لە شوێن و كاتی ئاماژەپێكراو لەگەڵ هێنانی ئەم پێداویستییانەدا:
• بارمتەی یاسایی بە بڕی (20%) ی نرخی خەمڵێنراوەكە.
• پێش ئەنجامدانی زیاد كردنەكە سەردانی بەشی یاسای بەڕێوبەرایەتی بكات بەمەبەستی وەرگرتنی لیستی ئەو خواردن و كەلوپەلانەی كە پێویستە لە فرۆشگاكەدا بفرۆشرێت لەگەڵ مەرجەكانی بەكرێگرتندا.
- كرێی بڵاوكردنەوەی ئاگاداری و سەرجەم خەرجییەكان دەكەوێتە ئەستۆی ئەو كەسەی زیادكردنەكەی بۆ دەردەچێت لەگەڵ هێنانی پشگیری ئاسایش.