زیاد كردنی ئاشكرا بەمەبەستی فرۆشتنی كەلوپەلی لەكاركەوتوو
تایبەت " تەندروستی"
بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی زیادكردنێكی ئاشكرا ئەنجام دەدات بەمەبەستی فرۆشتنی كەلوپەلی لەكاركەوتوو، لە دوای (15) رۆژ لە بەرواری بڵاوبوونەوەی ئەم ئاگادارییەوە لە یەكێك لەرۆژنامە ڕۆژانەكان و سایتی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانیدا.
- كاتژمێر (10) پێش نیوەرۆ لە ( بەشی چاپەمەنی و پەڕاوگە ) ئەو كەسانەی ئارەزووی بەشداربوونیان هەیە ئامادەبن لە شوێن و كاتی ئاماژەپێكراو لەگەڵ هێنانی ئەم پێداویستییانەدا:
• بارمتەی یاسایی بە بڕی (20%) ی نرخی خەمڵێنراوەكە.
• پێش ئەنجامدانی زیاد كردنەكە سەردانی بەشی یاسای بەڕێوبەرایەتی یەكەمان بكات بەمەبەستی وەرگرتنی لیستی ئەو كەلوپەلانەی كە لەكاركەوتوون.
- كرێی بڵاوكردنەوەی ئاگاداری و سەرجەم خەرجییەكان دەكەوێتە ئەستۆی ئەو كەسەی زیادكردنەكەی بۆ دەردەچێت لەگەڵ هێنانی پشگیری ئاسایش.
ئهم بابهته 2043
جار خوێنراوهتهوه
AM:09:13:10/03/2016