چۆن بزانرێت مناڵەكەت شێرپەنجەی هەیە
پـێویستە دایكان و بـاوكان زۆرتر ئـاگاداری نـەخۆشی تـرسناكی (شێرپەنجە) بن ، بـۆیە دەبێت ئەو نیشانانەی ماوەیەكی زۆر دەخایەنێت لە مناڵەكەتدا لەبەرچاوی بگريت .
بەم نـیشانانەدا دەتوانرێت بزانرێت كە مـناڵەكەت دووچاری شێرپەنجە بووە :
* ئەگەر بێت و مناڵەكەت ( تـا ) ی هەبێت و زیاتر لە ( 14 ) ڕۆژ بخایەنێت .
* رشانەوەیەك كە بەردەوامی هەبێت و زیاتر بێت لە ( 7 ) ڕۆژ .
* لەخەو هەستانی لە رۆژدا ئەستەم بێت و لە شەودا كەم خەو بێت .
* هەبوونی سەرئێشەیەكی هێواش كە بە تێپەڕاندنی كات زیاتر و قورستر دەبێت و پاشان ببێتە هۆی كێشە لە ڕۆشتنیدا و پاشانیش ببێتە هۆی ( صرع ) یاخوود گۆڕانی كەسایەتی مناڵەكە لەڕووی ڕەفتارییەوە .
* هەبوونی ئازاری ئێسكەكان یاخود ماسولكەكانی و وەرگرتنی دەرمان و چارەسەر بۆ ئەومەبەستە بەڵام دوای تێپەڕبوونی چەند هەفتەیەك هێشتا نیشانەكانی چاكبونەوەی تیا نەبینرێت .
ئازاری ماسولكەكان بە جۆرێك دەبێت كە لە شەواندا بێهێزی دەكات و پاشان هەموو جەستەی دەگرێتەوە و تەنانەت گەر (شێلان) ی بۆ بكرێت هەر چاك نابێتەوەو كێشەی هەناسەدانی بۆ دروست دەبێت كە زۆرجار بە دەرمانی هەوكردنیش چاك نابێت .
* هەبوونی ئازاری لە هەندێ ناوچەی تایبەتی وەك ئازاری دەوری كەمەر .
* هەروەها نەبوونی ئارەزووی خواردن و خوێن رێزی ئاسان و گۆرانكاری خێرا لە بینین و گەورەبوونی جگەر و دابەزینی كێش یەكێكە لە دەركەوتەكانی تری نەخۆشی شێرپەنجە و بوونی غوددەی بەرجەستە كە لە شێوەی خۆی زیاترە لە گەردنی مناڵەكەدا .
گرنگترین كارێك كە بكرێت ، ئەوەیە هەركات ئەم نیشانانە دەركەوت لە مناڵەكەتدا سەردانی پزیشكی پسپۆڕی مناڵان بكەیت و ئەم نیشانانە بۆ پزیشكەكە بخەیتەڕوو ، هەروەها پشكنینی خوێن و هەرچی پێویستە بۆی ئەنجام بدەیت بەپێی ڕێنمایی پزیشكەكە تاوەكو دڵنیا بیتەوە لە هەبوون یاخوود نەبوونی ئەم نەخۆشیە .
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 7188
جار خوێنراوهتهوه
PM:07:57:10/02/2016