پاراستنی سەلامەتی چاوەكان
" تەندروستی"
سەرباری ئەوەی هیلاكبوونی چاوەكان مەترسیدار نیە ، بەڵام دیاردەیەكی بێزاكەرەوەو كاتێك چاوەكان هیلاك دەبن هەست بە سووتانەوەو خوران دەكرێت ، ئەمانەش چەند رێنماییەكی گرنگن بۆ دووركەوتنەوە لە هیلاكبوونی چاوەكان:
1. پشوودان : پشوو بە چاوەكانت بدە لەكاتی هیلاكبوونیداو هەوڵبدە بۆ ماوەی ( 5 ) دەقیقە چاوەكانت دابخەیت .
2. باشتركردنی هەواگۆڕكێ لەشوێنی كاردا : دەبێت شوێنی كاركردن هەواكەی پاك بێت و تەپوتۆزی تێدا نەبێت و هەروەها جگەرەی تێدا نەكێشرێت بۆئەوەی چاوەكان پارێزراو بن لە ووشك بوونەوە .
3. ئەنجامدانی راهێنان : پێویستە لەكاتی كاركردندا راهێنانی پشوودان ئەنجام بدرێت وەك دانانی ئەنیشك لەسەر مێزی كاركردنەكەت و پاشان بەرزكردنەوەی دەستەكانت بۆ سەرەوە بۆ خستنە ژێر چەناگەت یاخود دانانی سەرت لەنێوان هەردوو قۆڵت و دەستتدا پاشان داخستنی چاوەكانت و كرداری هەناسەدانی قووڵ ئەنجام بدە .
4. شێلانی برۆ و ماسولكەكانی دەموچاو : مەساجكردن بۆ برۆ و ماسولكەكانی دەموچاو بۆماوەی 10 چركە یارمەتیدەرە بۆ دووركەوتنەوە لە ووشكبوونەوەی و هیلاكبوونی چاو .
5. بەكارهێنانی چاویكلەی گونجاو : لەكاتی بەكارهێنانی كۆمپیوتەردا یاخود لەكاتی خوێندنەوەدا ، ئاگاداربە لە بەكارهێنانی چاویلكەو هاوێنەی پزیشكی چاو بەتایبەت بۆ ئەو كەسانەی چاویان لاوازە پێویستە ئەو چاویلكەیەی بەكاری دەهێنێت گونجاوبێت و لەلایەن پزیشكی پسپۆڕەوە دانرابێت .
6. بەكارهێنانی قەترەی چاو : لەكاتی بەكارهێنانی كۆمپیوتەر بۆماوەیەكی دوورو درێژ ئەوا چاوەكان رووبەڕووی هیلاكبوون و ووشكبوونەوە دەبنەوە بۆیە دەبێت لەو كاتانەدا قەترەی چاو بەكاربهێنرێت بۆ ڕوودانی گریانی دەستكرد كەبەبێ رەچەتەی پزیشكی لە دەرمانخانەكاندا دەفرۆشرێت و چاو لە وشكبونەوە دەپارێزێت و پاكی دەكاتەوە .
7. چاوتروكانی زیاتر بۆ چالاكبوونی چاوەكان : هەركاتێك كۆمپیوتەر زیاتر بەكاربهێنرێت ئەوا پێویستە چاوەكان زیاتر بتروكێنرێت ئەویش لەپێناو چالاكبوونی زیاتری چاوەكان و هێشتنەوەی بەتەڕی و ڕوونەدانی وشكبوونەوەی چاوەكان .
8. ئامێرە ئەلكترۆنیەكان : پزیشكان ڕێنمایی ئەوە دەكەن لەكاتی بەكارهێنانی ئامێرە ئەلكترۆنیەكاندا وەك كۆمپیوتەرو هاوشێوەكانی ، بۆماوەی ( 5 بۆ 15 ) چركە چاو لەسەر شاشەی ئەو ئامێرانە لابەرین و بەسەیركردنی شوێنێكی دیاریكراو و دورتر لە ئامێرەكە بڕوانین .
9. خۆراك : خواردنی خۆراكەكانی وەك سپێناغ و ماسی و هێلكەو چەرەسات و پرتەقاڵ لە ژەمە سەرەكیەكانی ڕۆژانەدا .
10. شوێن : پێویستە ئەو شوێنەی كە ئامێرە ئەلكترۆنیەكانی تێدا بەكار دەهێنرێت ڕووناكیەكەی گونجاو بێت واتە ڕووناك بێت و تاریك نەبێت .
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 2391
جار خوێنراوهتهوه
AM:11:29:21/01/2016