سەنتەری ڕاوێژكاری رۆماتیزم و راهێنانی پزیشكی

تایبەت "تەندروستی"


- ناساندن

ئەم سەنتەرە لەساڵی ( 1987 ) دروست كراوەو لەساڵی ( 2008 )  نۆژەنكراوەتەوە ، هەڵدەستێت بە دابینكردنی خزمەتگوزاریە تەندروستیەكان لەبواری نەخۆشیەكانی جومگەو رۆماتیزم و دابینكردنی چارەسەرو دەرمان و چارەسەری سروشتی بۆ نەخۆشەكانی رۆماتیزم ، خزمەتگوزاری سەنتەرەكە بۆ هاوڵاتیانی ناو پارێزگای سلێمانی و دەوروبەریەتی .


- دیدگای سەنتەر

دابینكردنی خزمەتگوزاری تەندروستی و چارەسەری سروشتی تایبەت بە نەخۆشیەكانی جومگەو رۆماتیزم بە شێوەیەكی بەردەوام لەگەڵ پەرەپێدان و فراوانكردنی سەنتەرەكە لەڕووی بەش و زیادكردنی خزمەتگوزارییە تەندروستیەكان بۆ هەموو دانیشتوانی پارێزگای سلێمانی و دەوروبەری .


- ئامانجی سەنتەر

دابینكردنی خزمەتگوزاری تایبەت بە نەخۆشی جوگەو رۆماتیزم لەگەڵ دابینكردنی خزمەتگوزاری چارەسەری سروشتی ( علاج طبیعی ) و پەرەپێدانی مافەكانی نەخۆش و پەرەپێدانی توانای كارمەندان و گرنگیدان و باشتركردنی شوێنی كاركردن . 


- سەرچاوەی مرۆیی سەنتەر

لەم سەنتەرە 15 پزیشكی پسپۆڕ و راهێنراو و پسپۆڕی نیشتەجێ دێرین و 3یاریدەدەری پزیشكی و 4 یاریدەدەری دەرمانساز و 21 كارمەندی چارەسەری سروشتی 3 وێنەگری تیشك هەن كەسەرجەمیان بڕوانامەی پەیمانگایان هەیە لەم سەنتەرە كاردەكەن.

- جۆری خزمه‌تگوزارییە پزیشکییەكان 

خزمەتگوزاری تیشك : تەنها تيشكی ئاسايي
* چارەسەری سروشتی : لێرەدا چارەسەری سروشتی بۆ پیاوان و ژنان دەكرێت .
دەرمانخانە
* دەرزی لێدان

- چۆنێتی پەیوەندیكردن بە سەنتەرەكەوە :
                   
* ناونیشان و شوێنی جوگرافی : ( سلێمانی - شەقامی قەنات - تەنیشت پزیشكی دادوەری )
* ژمارەی تەلەفۆن : ( 3201985 )
* ئیمەیڵ : ( rrcsl@gmial.com )

بەرێوبەری سەنتەر: (د.هاوار عەلی ئیحسان)
ژمارەی مۆبایل (07701367117)

* بەرێوبەری كارگێری : ( سۆران معروف رەوف )
ژمارەی مۆبایل : ( 07701911345 )

AM:08:55:30/12/2015

ئه‌م بابه‌ته 2340 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
زیاتر ...
Copyright 2019. tendrwsti.com . All Rights Reserved.