سەنتەری ئۆدیۆلۆجی كوردستان




تایبەت " تەندروستی"


-ناساندنی سەنتەرەكە :

* سەنتەری ئۆدیۆلۆجی كوردستان سەنتەرێكی پسپۆری تایبەتە بە نەخۆشیەكانی گوێ .كە پێكهاتووە لە بەشەكانی پشكنینی گوێ و هێڵكاری و دروست كردنی قاڵبی گوێ و بەشی ئاخاوتن و ڕاهێنان لەگەڵ دابینكردنی ئامێری گوێ بیست.

بیرۆكەی كردنەوەی ئەم سەنتەرە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵانی پێش (2003) ، كاتێك كە بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی پێشنیاری كرد بۆ ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی سەر بەنەتەوە یەكگرتووەكان ،بۆ كردنەوەی سەنتەرێكی تایبەت بە نەخۆشیەكانی گوێ لە چوارچێوەی بەرنامەی نەوت بەرامبەر بە خۆراك ، بەڵام تەواوكردن و كردنەوەی سەنتەرەكە كەوتە ساڵی (2005) ، لەبەرواری 28 ی4 ی 2005 ، دكتۆر محەمەد خۆشناو وەزیری ئەوكاتەی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان هەستا بە كردنەوەی سەنتەرەكە بۆ پێشوازی كردن لە نەخۆش.
سەنتەری ئۆدیۆلۆجی كوردستان خزمەتگوزاریەكانی پێشكەش دەكات بە ناوچەكانی پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی گەرمیان، بەڵام لە بەر ئەوەی تائێستا تەنها سەنتەری گشتیە لەو پسپۆرییەدا،بۆیە لەشارەكانی تری هەرێمی كوردستانەوە نەخۆش ڕووی تێدەكەن و سوودمەند دەبن لە خزمەتگوزاریەكانی. 

-دیدگەی داهاتووی سەنتەرەكە :

* كردنەوەی بەشی خزمەتگوزاری هێڵكاری گێژبوون كە پشكنینێكی گرنگە لە بواری چارەسەركردنی نەخۆشیەكانی گوێ.

- ئامانجی سەرەكی سەنتەری ئۆدیۆلۆجی كوردستان:

* پێشكەش كردنی خزمەتگوزاری  تایبەت بە نەخۆشیەكانی گوێ بۆ هاوڵاتیان و پەرەپێدانی بەردەوامی زانیاری و توانای پزیشك و كارمەندان یەكێكە لە ئامانجەكانی سەنتەری ئۆدیۆلۆجی كوردستان ،ئەویش لەڕێی بەشی خوێندنی باڵای پزیشكان و شاند كردنی پزیشك و كارمەندان بۆ خولی ڕاهێنان و زانیاری.

-هۆبە و بەشەكانی سەنتەرەكە :

* بەشی زانستیەكان:
1-هۆبەی پشكنینی گوێ .
2-هۆبەی پسپۆڕی ئۆدیۆلۆجی .
3-هۆبەی هێڵكاری گوێ .
4-یەكەی P.T.A .
5-یەكەی tympanometry .
6-یەكەی A.B.R .
7-یەكەی O.A.E .
8-هۆبەی تاقیگە دروستكردنی قاڵب .
9-یەكەی سازنگە .


* بەشی كارگێڕی:
1-هۆبەی خۆیەتی و ئامار .
2-یەكەی ئامار . 
3-یەكەی گەنجینە .
4-یەكەی بلیت بڕ.
5-یەكەی خزمەتگوزاریەكان .

- سەرچاوەی مرۆیی سەنتەرەكە :

لە سەنتەری ئۆدیۆلۆجی كوردستان 10 پزیشك كار دەكەن ،كەسەرجەمیان بڕوانامەی ماستەریان هەیە ، 3 پەرستیاریش لەم سەنتەرە كاردەكەن كە بڕوانامەی خوار پەیمانگایان هەیە، ژمارەی كارمەندانی كارگێڕیش بریتیە لە 9 كارمەند كە 6 یان بروانامەی خوار پەیمانگایان هەیە و 2 كارمەندیش دەرچووی پەیمانگایە و كارمەندێكیش بروانامەی زانكۆی هەیە.
3 كارمەندی تەكنیكیش لەم سەنتەرە هەن كە بڕوانامەی  پەیمانگایان هەیە، ژمارەی یاریدەدەری پزیشكیش بریتیە لە 5 پزیشكی یاریدەدەر كە دەرچووی پەیمانگان ،هەر لەم سەنتەرە 10 كارمەندی فیزیاوی هەیە كە بڕوانامەی زانكۆیان هەیە.
 
- جۆری خزمەتگوزارییەكانی سەنتەرەكە:

*هێلكاری گوێ:بریتیە لە چوار جۆر هێڵكاری كە بۆ گوێ ئەنجامدەدرێن،جۆرەكان بریتین لە هێڵكاری P.T.A،هێڵكاری TYMPANOMETRYk،هێڵكاری A.B.R،هێڵكاری O.A.E هەریەك لەم هێڵكاریانە ئەنجامەكەی یارمەتیدەر دەبێت بۆ پزیشكەكە  بۆ دیاریكردنی جۆری نەخۆشی.
*دروستكردنی قاڵبی گوێ: قاڵبی گوێ دروست دەكرێت بۆ ئەوكەسانەی كە كیشَەی ناو گوێیان هەیە و پێویستیان بە پاراستنیەتی لە تەڕبوون، یان ئەو كەسانەی كە ئامێری گوێ بیست وەردەگرن و پێویستیان بە قاڵبە بۆ چەسپ كردنی گوێ بیستەكە لە ناو گوێیاندا.
*دابەشكردنی گوێ بیست: گوێ بیست دەبەخشرێت بەو كەسانەی كە توانای بیستنیان دابەزیوە ، ئەویش لە ڕێی لیژنەیكی پزیشكی سەنتەر.
*بەشی ئاخاوتن وڕاهێنان: ڕاهێنانی ئاخاوتن بۆ ئەو منداڵانەی كە لە قسە كردن دوا كەوتوون یان نەشتەرگەری چاندنی ئامێری بیستنیان بۆ كراوە.
*بەشی چاككردنەوەی گوێ بیست: ئەم بەشە هەڵدەستێت بە چاككردنەوەی ئەو گوێ بیستانەی كە دابەش كراون و لە كاركەوتوون یان بە باشی كار ناكەن.

-چۆنیەتی پەیوەندی كردن بەسەنتەرەكەوە :

* ناونیشان و شوێنی جوگرافی: سلێمانی- نەخۆشخانەی شار
* ژمارەی تەلەفۆن : 3286258
* ئیمەیل : centeraudiology@gmail.com





ئه‌م بابه‌ته 2944 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:10:19:20/12/2015