سەنتەری ژیانەوە بۆ چارەسەری شێرپەنجە



تایبەت " تەندروستی"

ناساندنی سەنتەر:

* سەنتەری ژیانەوە بۆ چارەسەری شێرپەنجە سەنتەرێكی تایبەتە بەچارەسەركردنی تووشبووانی شێرپەنجە و ساڵی 2006دروستكراوە  و خزمەتگوزارییەكانی ئەم سەنتەرە بۆ دانیشتووانی شاری سلێمانی و شارەكانی دیكەی هەرێمی كوردستان و پارێزگاكانی دیكەی عیراقە و لەرێكەوتی 23-4-2009 یەكەم نەخۆش لەم سەنتەرە چارەسەركرا.

* ئەم سەنتەرە ژمارەی قەرەوێڵەی نیە و نەخۆش تێیدا نامێنێتەوە ، بەڵكو تەنیا چارەسەری پێویستی بۆ دەكرێت.

دیدگای سەنتەرەكە:

* دیدگای سەنتەرەكە بریتیە لە هەوڵدان بۆ زیادكردنی جۆر و كوالێتی باش لە سیستمی چارەسەركردن.
ئامانجەكانی سەنتەرەكە:
* پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری تایبەت بەنەخۆشی شێرپەنجە.
* پەرەپێدانی مافەكانی نەخۆش.
* پەرەپێدانی بەردەوامی زانیاری و توانای كارمەندان (كارمەند ، پزیشكان ، لایەنی كارگێڕی،......هتد) .
* پەرەپێدان بەژینگەی كاركردن و ژینگەی سەنتەرەكە لەڕووی سەلامەتییەوە.
* پلاندانان و جێبەجێكردن و چاودێری و هەڵسەنگاندنی بەردەوام لەپێناو چاككردنی پڕۆگرامەكانی نەخۆشخانەكان.
* ئەنجامدانی توێژینەوە لەبوارە پەیوەندیدارەكاندا بەمەبەستی پێش خستنی بواری كاركردن.

- بەش و هەیكەلی كارگێڕی سەنتەرەكە:

* سەنتەری ژیانەوە بۆ چارەسەری شێرپەنجە لەچەند بەشێك پێكهاتووە لەوانە (بەرێوەبەری سەنتەر - كارگێڕی- هۆبەی فیزیایی -  هۆبەی ئەندازیاری -هۆبەری چارەسەر- هۆبەی خۆیەتی - هۆبەی پرسگە -كۆگا ).

- سەرچاوەی مرۆیی سەنتەرەكە :

لەم سەنتەرەدا 12 پزیشكی گشتی كاردەكەن كە 3 یان خاوەنی بڕوانامەی ماستەر و 7 پزیشكیان خاوەنی بڕوانامەی بۆرد و دكتۆران ، هەروەها 2 پەرستیار كاردەكەن كە خاوەنی بڕوانامەی زانكۆن و14 كارمەندی وێنەگری تیشك و كارمەندی ئەندازەیی.
 هەورەها  7 كارمەندی كارگێڕی كاردەكەن كە 2 كارمەندیان خاوەنی بڕوانامەی زانكۆ و 3 یان خاوەنی بڕوانامەی خوار پەیمانگان و لەم سەنتەرەدا كاردەكەن.

- جۆری خزمەتگوزاری (پزیشكی ، تاقیگەیی) :

* لەم سەنتەرەدا تووشبووانی نەخۆشی شێرپەنجە بە تیشك چارەسەردەكرێن و چاودێری دەكرێن وبەدوو شێواز چارەسەری نەخۆشی شێرپەنجە دەكرێت:
1- تیشكی دەرەكی بۆ هەموو جۆرە نەخۆشیەكانی شێرپەنجە دەبێت.
2- تیشكی ناوەكی بۆ ئەو نەخۆشانە دەبێت كە تووشی شێرپەنجەی منداڵدان و پرۆستات بوون.


چۆنیەتی پەیوەندیدكردن بە سەنتەرەكەوە:
 
* ناونیشانی وورد لەڕووی جوگرافیەوە:
سلێمانی - گەڕەكی قڕگە - بەرامبەر بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی
ژ. تەلەفون و مۆبایل 07703889999  - 07500388999  
ئیمەیڵ zhianawzcc@gmil.com





ئه‌م بابه‌ته 3982 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:10:54:16/12/2015