ڕێنماییەكانی پێش خوێن بەخشین

" تەندروستی"

تاكە سەرچاوەی بەرهەمهێنەری ئەم رەگەزە گرنگەی ژیان كە پێی دەوترێت " خوێن " تەنها خودی مرۆڤەكان خۆیانن . 

لە زۆر شوێن و لەزۆرێك لە حاڵەتەكاندا كەسانێك هەن بۆ بەردەوامبوونی ژیانیان پێویستیان بەخوێن دەبێت ، تەنها و تەنها كرداری خوێن بەخشینی مرۆڤەكانی تر دەتوانێت گرەنتی ژیانیان پێی ببەخشێت ، بۆیە بەخشینی خوێن هەڵوێستی بەرپرسیارانە و لووتكەی مرۆڤایەتی مرۆڤەكانە .


بۆ كرداری ( خوێن بەخشین ) پێش وەخت پێویستە ئەم ڕێنماییانە ڕەچاو بكەین:

1. باشتروایە بە ماندوویی خوێن نەبەخشیت و شەوێك پێشتر بە باشی حەوابیتەوە .

2. پێویستە پێش كرداری خوێن بەخشینەكە بە چەند كاتژمێرێك ، ژەمێك خۆراكی مامناوەند و وزە بەخش بخورێت یاخود هەندێك شیرینی بخورێت .

3. خواردنەوەی شلەمەنیەكان لە پێش و لە پاش كرداری خوێن بەخشینەكە بەشێوەیەكی گشتی سوودی هەیە ، بەڵام پێویستە ( چا ، قاوە ، ئەو خواردنەوانەی كە مادەی كافایینیان تیادایە ) لەو ماوەیەدا بەكارنەهێنرێت و نەخورێتەوە .

4. پاش خوێن بەخشینەكە ، بەخێرایی لەسەر جێگاكەت بەرز مەبەرەوە ، لەوێدا پێویستە كەمێك بحەوێیتەوە پاشان هەستیتەوە .

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی

PM:11:21:08/12/2015

ئه‌م بابه‌ته 1832 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
زیاتر ...
Copyright 2015. dohsuli.com . All Rights Reserved.