لەمانگێكدا 4.104 نەخۆش لەنەخۆشخانەی شەهید ئاسۆ بینراون


" تەندروستی"

بەپێی ئامارێكی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەماوەی مانگی ڕابردوو لەڕێكەوتی (1 بۆ 31/1/2023) لەنەخۆشخانەی شەهید دكتۆر ئاسۆ بۆ نەخۆشیەكانی چاو 4.104 نەخۆش لەدەوامی بەیانیان و ڕاوێژكاری نەخۆشخانەكە بینراون و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە.

لەمانگی ڕابردوودا لەنەخۆشخانەی شەهید دكتۆر ئاسۆ 333 نەشتەرگەری گەورە و 274 نەشتەرگەری بچووك ئەنجام دراوە و هەروەها 2.845 پكشنینی پەستانی چاو و 56 پشكنینی پانتایی بینین و 828 پشكنینی ئۆ سی تی و 37 یاك لەیزەر و 16 پشكنینی ئارگۆن و 179 پشكنینی گلێنە ئەنجام دراوە.

مانگی ڕابردوو لەنەخۆشخانەی شەهید د.ئاسۆ بۆ نەخۆشیەكانی چاو 1.993 پشكنینی چاویلكە و 530 سۆنەری چاو ئەنجام دراوە و 177 تیشك گیراوە.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی




ئه‌م بابه‌ته 296 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:12:12:06/02/2023