مانگی ڕابردوو 123 نەشتەگەری لەسەنتەری قوڕگ و لووت و گوێ كراوە


" تەندروستی "

بەپێی ئامارێكی بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەماوەی مانگی ڕابردوو لەڕێكەوتی (1 بۆ 31/1/2023) لەسەنتەری قوڕگ و لووت و گوێ لەشاری سلێمانی 123 نەشتەرگەری جۆراوجۆر ئەنجام دراوە كە 1 نەشتەگەری تایبەت بووە و 19 نەشتەرگەری سەرووگەورە و 16 نەشتەرگەری گەورە و 87 نەشتەگەری ناوەند بووە.

هاوكات لەماوەی مانگی ڕابردوودا 130 نەخۆش لەسەنتەری قوڕگ و لووت و گوێ داخڵ كراون و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە و 19 نەخۆش سەردانی بەشی ECG یان كردووە.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی




ئه‌م بابه‌ته 848 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:11:03:06/02/2023