لەمانگێكدا 27.416 كەس سەردانی نەخۆشخانەی شاریان كردووە
" تەندروستی "
بەپێی ئامارێكی بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەماوەی مانگی ڕابردوو لەڕێكەوتی (1 بۆ 31/1/2023) لەنەخۆشخانەی شار 27.416 نەخۆش سەردانیان كردووە و لەو ژمارەیە 21.692 نەخۆشیان سەردانی بەشی فریاكەوتنی نەخۆشخانەكەیان كردووە و 4.495 نەخۆش سەردانی بەشی ئۆپی دیان كردووە و سەرجەمیان چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە.
لەماوەی مانگی ڕابردوودا لەنەخۆشخانەی شار 6.506 نەخۆش داخڵ كراون و لەو ژمارەیە 1.995 نەخۆش لەبەشی فریاكەوتن و1.145 نەخۆش لەبەشی گورچیلەی دەستكرد و 1.029 نەخۆش لەبەشی نەشتەرگەری و 1.060 نەخۆش لەبەشی هەناوی و 286 نەخۆش لەبەشی هەناوی مێشك و دەمار و 60 كەس لەبەشی چاودێری وورد و 518 نەخۆش لەبەشی شكاوی داخڵ بوون.
هەر لەو ماوەیەدا لەنەخۆشخانەی شار 1.305 نەشتەرگەری جۆراوجۆر ئەنجام دراوە و 133 نەشتەرگەری قەستەرە و 69 نەشتەرگەری شەبەكە و باڵۆن و 88 نەشتەرگەری بۆ مناڵان ئەنجام دراوە.
مانگی ڕابردوو لەنەخۆشخانەی شار 84.547 شیكاری تاقیگەیی و 4.704 هێڵكاری دڵ كراوە و 10.974 تیشك و 4.156 سۆنەر و 551 ئیكۆ و 4.280 چارەسەری سروشتی كراوە.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 316
جار خوێنراوهتهوه
AM:10:51:06/02/2023