دوو بەشی گرنگ لەنەخۆشخانەی شار لەسلێمانی كرایەوە
" تەندروستی "
لەمەراسیمێكدا بەئامادەبوونی د.ڕەهێڵ فەرەیدون بریكاری وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان و د.سەباح نەسرەدین بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی و بەرێوبەری نەخۆشخانەی شار و لێپرسراوانی تەندروستی، دوو بەشی گرنگ لەنەخۆشخانەی شار لەسلێمانی كرایەوە ئەوانیش بەشی چاودێری چڕ و بەشی بوژانەوەی دڵ و قەستەرەیە.
بەپێی ووتەی پزیشكان و لێپرسراوانی تەندروستی كردنەوەی ئەو دوو بەشە گرنگی خۆی هەیە و كێشەیەكی زۆر گەورە چارەسەر دەكات بەتایبەت بۆ مانەوەی ئەو كەسانەی نەشتەرگەرییان بۆ دەكرێت.
د.سەباح نەسرەدین بەرێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی لە لێدوانێكدا ووتی: ئەو دوو بەشە بریتیە لە كردنەوەی 10 بێدی چاودێر چڕ و 23 بێدی بوژانەوەی دڵ و لەداهاتوودا دانیشتووانی شاری سلێمانی سوودێكی زۆری لێ دەبینین.
وتیشی: بەشی چاودێری چڕ زانستێكی تازەیە و زۆر كاریگەرە لەچارەسەركردنی نەخۆش و كەمكردنەوەی ڕێژەی گیان لەدەستدان كەم دەكاتەوە بەشێوەیەكی بەرچاو و لەكۆتایی ساڵی2017 تەنیا 14 بێدی چاودێری چڕهەبوو لەشاری سلێمانی و ئێستا بەخۆشحاڵیەوە ژمارەی بێدی چاودێری چڕ گەیشتۆتە 35 بێد.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 188
جار خوێنراوهتهوه
PM:01:24:28/09/2022