مانگی ڕابردوو 2574 منداڵ لەنەخۆشخانەی مناڵان داخڵ كراون




تایبەت " تەندروستی "

بەپێی ئامارێكی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەماوەی مانگی ڕابردوودا 2574 منداڵ داخڵی نەخۆشخانەی د.جەمال ئەحمەد ڕەشیدی مناڵانی فێركاری كراون لەشاری سلێمانی و 10094 نەخۆش سەردانی بەشی ڕاوێژكاری نەخۆشخانەكەیان كردووە و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە.


بەپێی ئامارەكە لەماوەی مانگی ڕابردوودا لەو نەخۆشخانەیە 298 حاڵەتی هەناسەتوندی تۆماركراوە و هەروەها 168 تیشك گیراوە و 330 سۆنار و 250 ئیكۆ و 27 نازور كراوە و 20 حاڵەتی گیان لەدەستدان لەنەخۆشخانەی د.جەمال ئەحمەد ڕەشیدی مناڵانی فێركاری تۆماركراوە.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی




ئه‌م بابه‌ته 605 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:10:53:08/09/2021