مانگی ڕابردوو 2700 نەخۆش سەردانی سەنتەری شەكرەیان كردووە

تایبەت " تەندروستی"

بەپێی ئامارێكی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەماوەی مانگی ڕابردوودا 2700 نەخۆش سەردانی سەنتەری شەكرە و كوێرە گلاندەكانیان كردووە لەشاری سلێمانی و 145 نەخۆشیان ئاوارەكانی عیراق و دەرەوە بوون و ئەوانی دیكە دانیشتووی سلێمانی بوون و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە.


ئەو نەخۆشخانەی مانگی ڕابردوو سەردانی سەنتەری شەكرە و كوێرە گلاندەكانیان كردووە 1044 نەخۆشیان لەڕەگەزی نێربوون و 1656 نەخۆشیان لەگەڕەزی مێ بوون و 519 نەخۆش تەمەنیان لەسەروو 65 ساڵیەوە بووە و 1581 نەخۆش تەمەنیان لەنێوان 45 بۆ 64 ساڵدا بووە و 74 نەخۆش تەمەنیان لەخوار 20 ساڵیەوە بووە.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی

AM:10:49:08/09/2021

ئه‌م بابه‌ته 36 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
زیاتر ...
Copyright 2019. tendrwsti.com . All Rights Reserved.