ئاگاداری بۆ دروستكردنی تاقیگەی پشكنینی كۆرۆنا



تایبەت " تەندروستی "


بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ئاگاداری سەرجەم كۆمپانیاكانی بواری تاقیگە و تاقیگەی تایبەت بەشیكاری ڤایرۆسی كۆرۆنا بەرێگەی شیكاری مۆڵیكولەر (RT- PCR) دەكات لەماوەی 7 ڕۆژ لەڕێكەوتی دەرچوونی ئەم نووسراوە سیڤی تایبەت بە كۆمپانیا و تاقیگەكانیان پێشكەشی هۆبەی گرێبەستە گشتیەكانی بەرێوبەرایەتی تەندروستی سلێمانی بكەن بەمەبەستی هەڵسەنگاندیان بۆ بەشداری كردن لە تەندەری كاری دانانی تاقیگەیەكی تایبەت بۆ پشكنینی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ covid 19 بۆ دەروازەی سنووری نێودەوڵەتی باشماخ كەبەشێوەی كەمگری سنووردار ئەنجام دەدرێت.

پێویستە سیڤیەكان ئەم نووسراو و زانیاریانەی خوارەوەی تێدا بێت و نوێ بن و بەسەرنەچووبن:

1-  دەبێت كۆمپانیا و تاقیگە ئەهلیەكان تایبەتمەند بن لەبواری تاقیگەدا و مۆڵەتی پسپۆڕی پیشەییان هەبێت واتا پسپۆڕییەكە (مایكرۆ بایلۆجی یاخود مۆڵیكوڵەر بایلۆجی) بێت لەلایەن وەزارەتی تەندروستیەوە پێی درابێت.
2- پشتگیری بەرێوبەرایەتی تۆماری كۆمپانیاكان بهێنێت.
3- مۆڵەتی فەرمی وەزارەتی تەندروستی بهێنێت.
4- پشتگیری باجی دەرامەتی كۆمپانیاكان بهێنێت.
5- پشتگیری دەروازەی سنووری نێودەوڵەتی باشماخ ی هەبێت كەشوێنی بۆ دابین دەكات وە بۆ هەر شوێنێك كە پێشكەشی دەكات ڕەزامەندبن لەسەر كاركردنی كۆمپانیای ناوبراو یان تاقیگەی ناوبراو لەو شوێنە.

تێبینی: لەكاتی نەبوونی هەر پێداویستیەك لەم خاڵانەی سەرەوە كۆمپانیا یاخود تاقیگە دووردەخرێتەوە لەبەشداری كردنی پرۆسەكە.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی




ئه‌م بابه‌ته 1088 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:11:49:17/08/2021