ئاگاداری تایبەت بە كرێ گرتنی ئۆتۆمبیل
تایبەت " تەندروستی "
بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ئاگاداری سەرجەم كۆمپانیاكانی بواری گواستنەوە و گەیاندن دەكات لەماوەی 7 رۆژ لەڕێكەوتی دەرچوونی ئەم نوسراوە سیڤی تایبەت بەكۆمپانیاكانیان پێشكەشی هۆبەی گرێبەستە گشتیەكانی بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی بكەن بەمەبەستی هەڵسەنگاندنیان بۆ بەشداری كردن لەتەندەری بەكرێ گرتنی 20 ئۆتۆمبیل بۆ ڕاپەڕاندنی (ئیش و کارەکانی چاودێری تەندروستی ، تەندروستی خۆراك و تیمەکانی ئاو و تیمەکانی تایبەت بە ڤارۆسی کۆرۆنا) لە بەڕیوبەرایەتی خۆپارستنی تەندروستی سلێمانی
پێویستە سیڤیەكان ئەم نووسراو و زانیارییانەی خوارەوەی تێدا بێت و نووسراوەكان نوێ بن و بەسەرچوونەبن:
١- تایبەت مەند بێت لە بواری گواستنەوەدا وە مۆڵەتی گواستنەوەی هاوڵاتیان و کەل و پەلی هەبێت.
٢- پشتگیری بەرێوبەرایەتی تۆماری كۆمپانیاكان.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 965
جار خوێنراوهتهوه
PM:05:45:07/07/2021