ئاگاداری تایبەت بۆ دابینكردنی ئۆكسجینی شل



تایبەت " تەندروستی "

بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ئاگاداری سەرجەم كۆمپانیاكان دەكات لەماوەی 7 ڕۆژ لەڕێكەوتی دەرچوونی ئەم نووسراوە سیڤی تایبەت بە كۆمپانیاكانیان پێشكەشی هۆبەی گرێبەستە گشتیەكانی بەرێوبەرایەتی تەندروستی سلێمانی بكەن بەمەبەستی هەڵسەنگاندیان بۆ بەشداری كردن لە تەندەری كاری دابینكردنی ئۆكسجینی شل بۆ سەرجەم نەخۆشخانەكانی سنووری بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی كەبەشێوەی كەمگری سنووردار ئەنجام دەدرێت.

پێویستە سیڤیەكان ئەم نووسراو و زانیاریانەی خوارەوەی تێدا بێت و نوێ بن و بەسەرنەچووبن:

1- پشتگیری بەرێوبەرایەتی تۆماری كۆمپانیاكان بهێنێت.
2- كۆمپانیا بریكاری سەرەكی كۆمپانیای وەبەرهێن بێت.
3- ئەستۆپاكی باجی دەرامەتی كۆمپانیاكان بهێنێت.
4- كاری پێشینە ( اعمال مماثلة ) ی هەبێت، ئەگەر لەگەڵ كەرتی تایبەت بیچت یان گشتی ئەگەر هەبێت.
5- بریكارنامەی كۆمپانیای بەرهەمهێن ئەگەر هەبێت.
6- تایبەتمەند بێت.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی




ئه‌م بابه‌ته 1038 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:12:00:08/06/2021