مانگی ڕابردوو 1541 نەخۆش سەردانی سەنتەری شەكرەیان كردووە
تایبەت " تەندروستی"
بەپێی ئامارێكی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەماوەی مانگی ڕابردوودا 1541 نەخۆش سەردانی سەنتەری شەكرە و كوێرە گلاندەكانیان كردووە لەشاری سلێمانی و 106 نەخۆشیان ئاوارەكانی عیراق و دەرەوە بوون و ئەوانی دیكە دانیشتووی سلێمانی بوون و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە.
ئەو نەخۆشخانەی مانگی ڕابردوو سەردانی سەنتەری شەكرە و كوێرە گلاندەكانیان كردووە 604 نەخۆشیان لەڕەگەزی نێربوون و 937 نەخۆشیان لەگەڕەزی مێ بوون و 295 نەخۆش تەمەنیان لەسەروو 65 ساڵیەوە بووە و 962 نەخۆش تەمەنیان لەنێوان 45 بۆ 64 ساڵدا بووە و 21 نەخۆش تەمەنیان لەخوار 20 ساڵیەوە بووە.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 649
جار خوێنراوهتهوه
AM:11:13:06/06/2021