ئەو كەسانەی ئەندامیان چاندووە بەرگریان بەرامبەر كۆرۆنا لاوازە



تایبەت " تەندروستی"

سایتی بێست لایڤ ئۆنلاین بڵاویكردەوە بەپێی لێكۆڵینەوەی نوێ دەركەوتووە ئەو كەسانەی ئەندامێكی لەشیان چاندووە سەركەوتوو نەبوون لەدروستكردنی دژەتەن و بەرگری دژی ڤایرۆسی كۆرۆنا سەرباری ئەوەی ڤاكسینیان وەرگرتووە.


ئەو لێكۆڵینەوە لەگۆڤاری كۆمەڵەی پزیشكی ئەمریكی بڵاوكراوەتەوە و ئەوەخراوەتەڕوو لە 46%ی ئەو كەسانەی ئەندامێكی لەشیان چاندووە و هەردوو ژەمی ڤاكسینی مۆدێرنا یان فایزەریان وەرگرتووە لەشیان هیچ دژەتەنێكی دژی كۆرۆنای بەرهەم نەهێناوە ، كە دژەتەن ئاماژەیەكی بەهێزە لەسەر ئاستی بەرگری لەشی مرۆڤ.

بەپێی لێكۆڵینەوەكە لە 40%ی ئەو كەسانەی ئەندامێكیان چاندووە لەشیان دژەتەنی دروستكردووە لەدوای وەرگرتنی دووەم ژەمی ڤاكسین و بەشێكی زۆری ئەو جۆرە كەسانە بەبێ پارێزگاری بەرامبەر ڤایرۆسی كۆرۆنا دەمێننەوە.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی

AM:10:29:02/06/2021

ئه‌م بابه‌ته 291 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
زیاتر ...
Copyright 2019. tendrwsti.com . All Rights Reserved.