ستایشی كەرتی تەندروستی دەكرێت لەبەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا



تایبەت " تەندروستی"

بەپێی ئاماری رێكخراوی تەندروستی جیهانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەسەرەتای سەرهەڵدانیەوە بۆتە هۆی گیان لەدەستدانی 115 هەزار پزیشك و كارمەندی تەندروستی و داوای چڕكردنەوەی هەڵمەتەكانی كوتان كرا لەسەرتاسەری وڵاتان.


د.تیدروس ئادهانۆم بەرێوبەری رێكخراوی تەندروستی جیهانی لەكۆبونەوەی كۆمەڵەی گشتی رێكخراوەكە ستایشی قوربانیدانی پزیشكان و كارمەندانی تەندروستی كرد لەسەرتاسەری جیهانەوە بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەو پەتایە.

ووتی: بەدرێژایی 18 مانگی ڕابردوو كارمەندانی تەندروستی لەسەرتاسەری جیهان لەلێواری ژیان و مەرگ وەستاون و زۆرێك لەوانە تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و گیانیان لەدەستدا لەپێناو خزمەتكردنی ئەوانی دیكە.

روونیكردەوە: زۆرێك لەكارمەندانی بواری تەندروستی لەسەرەتای پەتای كۆرۆنا هەستیان بەتێكشكان و بێ توانایی كرد بەهۆی نەبوونی كەلوپەلی خۆپارێزی و ڤاكسینەكان.

بەرێوبەری رێكخراوی تەندروستی جیهانی نایەكسانی لەبەدەستگەیشتنی ڤاكسینی كۆرۆنا بەئابڕووچوون وەسفكرد و هۆشداریدا لەوەی ئەو نایەكسانیە دەبێتە هۆی درێژكردنەوەی وادەی بڵاوبوونەوەی پەتاكە.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی


AM:11:33:26/05/2021

ئه‌م بابه‌ته 415 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
زیاتر ...
Copyright 2019. tendrwsti.com . All Rights Reserved.