ئاگاداری بۆ سەرجەم كۆمپانیاكانی بواری تاقیگە



تایبەت " تەندروستی "

بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ئاگاداری سەرجەم كۆمپانیاكانی بواری تاقیگە دەكات لەماوەی 14 رۆژ لەرێكەوتی دەرچوونی ئەم نووسراوە سیڤی تایبەت بە كۆمپانیاكانیان پێشكەشی هۆبەی گرێبەستە گشتیەكانی بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی بكەن بەمەبەستی هەڵسەنگاندیان بۆ بەشداری كردن لەتەندەری كاری دانانی تاقیگەی تایبەت بۆ پشكنینی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ covid 19 بۆ ( دەروازەی سنووری نێودەوڵەتی باشماخ ، فڕۆكەخانە ، بازگەی كەركوك و سلێمانی ) كەبەشێوەی كەمگری سنووردار ئەنجام دەدرێت.

پێویستە سیڤیەكان ئەم نووسراو و زانیاریانەی خوارەوەی تێدا بێت و نوێ بن و بەسەرنەچووبن:

1-  دەبێت كۆمپانیا تایبەتمەند بێت لەبواری تاقیگەدا یان مۆڵەتی تاقیگەی هەبێت.
2- پشتگیری بەرێوبەرایەتی تۆماری كۆمپانیاكان.
3- مۆڵەتی فەرمی وەزارەتی تەندروستی.
4- پشتگیری باجی دەرامەتی كۆمپانیاكان.
5- پشتگیری دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ، ئاسایشی فرۆكەخانە،ئاسایشی بازگەكانی هەبێت كەشوێنی بۆ دابین دەكات و بۆ هەر شوێنێك كە پێشكەشی دەكات ڕەزامەندبن لەسەر كاركردنی كۆمپانیای ناوبراو یان تاقیگەی ناوبراو لەو شوێنە.
6- تەندەرەكان سێ تەندەری جیاواز دەبن.

تێبینی: لەكاتی نەبوونی هەر پێداویستیەك لەم خاڵانەی سەرەوە كۆمپانیا دووردەخرێتەوە لەبەشداری كردنی پرۆسەكە.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی


 

PM:12:18:11/05/2021

ئه‌م بابه‌ته 118 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
زیاتر ...
Copyright 2019. tendrwsti.com . All Rights Reserved.