لەمانگێكدا 66 حاڵەتی گیان لەدەستدان لەپزیشكی دادیی تۆماركراوە


تایبەت " تەندروستی "


بەپێی ئامارێكی بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەماوەی مانگی ڕابردوودا 66 حاڵەتی گیان لەدەستدان لەپەیمانگای پزیشكی دادیی سلێمانی تۆماركراوە كە 51 كەسیان لەڕەگەزی نێربوون و 15 یان لەڕەگەزی مێ بوون.


ئەو حاڵەتانەی لەپەیمانگای پزیشكی دادیی سلێمانی تۆماركراوە 16 حاڵەتی گیان لەدەستدان بەهۆی ڕووداوی هاتوچۆ و 7 حاڵەتی گیان لەدەستدان بەهۆی سووتاوی و 5 حاڵەتی گیان لەدەستدان بەهۆی كەوتنە خوارەوە و 12 حاڵەتی گیان لەدەستدان بەهۆی فیشەك و 3 حاڵەتی گیان لەدەستدان بەهۆی غازی كوشندە و مەوادی كیمیایی بووە.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی

AM:10:35:20/04/2021

ئه‌م بابه‌ته 227 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
زیاتر ...
Copyright 2019. tendrwsti.com . All Rights Reserved.