هیچ حاڵەتێكی نەخوازراو بەهۆی پێكوتە لەسلێمانی تۆمارنەكراوە


تایبەت " تەندروستی "

د.سەباح نەسرەدین بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی لەكۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانیدا تیشكی خستەسەر پرۆسەی دابەشكردنی پێكوتەی دژی كۆرۆنا لەشاری سلێمانی و ڕایگەیاند: تائێستا هاوڵاتیان پێشوازیەكی باشیان لەخۆكوتان كردووە و زیاتر لە 10 هەزار كەس خۆیان كۆتاوە و پێكوتەیان وەرگرتووە.

ووتی: تائێستا هیچ حاڵەتێكی نەخوازراو لەدوای وەرگرتنی پێكوتە تۆمار نەكراوە و هەفتەی داهاتوو نزیكەی 16 هەزار ژەمە پێكوتەی دیكە دەگاتە پارێزگای سلێمانی.

بەرێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی داوای لە هاوڵاتیان كرد بەبێ ترس و دڵەڕاوكێ پێكوتە بەكاربهێنن و هەر كەسێكیش دوای كوتان نیشانەی هەبوو جێی مەترسی نیە.

وتیشی: 32 بنكەی كوتان لەپارێزگای سلێمانی بۆ هاوڵاتیان دابینكراوە و 11 بنكەیان لەناو شاری سلێمانیدایە و تا ئێستا سێ جۆر پێكوتەی چینی و بەریتانی و ئەمریكی گەیشتۆتە سلێمانی.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی

PM:01:12:18/04/2021

ئه‌م بابه‌ته 401 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
زیاتر ...
Copyright 2019. tendrwsti.com . All Rights Reserved.