هیلاكی و كەم خەوتن تووشبوون بەكۆرۆنا زیاتر دەكات
تایبەت " تەندروستی "
بەپێی لێكۆڵینەوەیەكی نوێ دەركەوتووە ئەو كەسانەی ڕۆژانە هیلاك دەبن و كەم دەخەون دوو هێندە مەترسی تووشبوونیان بەڤایرۆسی كۆرۆنایان لێ دەكرێت بەراورد بەكەسانی دیكە.
ئەو لێكۆڵینەوەیە لەلایەن زانایانی كۆلیژی تەندروستی گشتی لەزانكۆی جۆنز هۆپكینزی ئەمریكی ئەنجام دراوە و ئاماژەبەوەكراوە هیلاكی و كەم خەوتن دەبێتە هۆی لاوازبوونی كۆئەندامی بەرگری و ئەوەش دەبێتە هۆی زیادبوونی تووشبوون بە نەخۆشیەكان لەوانە ڤایرۆسی كۆرۆنا.
بەپێی لێكۆڵینەوەكە هەر سەعاتێكی زیادەی خەوتن ئەگەری تووشبوون بەكۆرۆنا لەسەدا دوانزدە كەمدەكاتەوە.
ئەو زانایانە لێكۆڵینەوەیان كردووە لەپزیشكان و كارمەندانی تەندروستی لە فەرەنسا و ئەڵمانیا و ئیتاڵیا و ئیسپانیا و بەریتانیا و ئەمریكا و دەركەوتووە لەسەدا بیست و چواری ئەو پزیشك و كارمەندانەی تووشی كۆرۆنا بوون شەوانە كەم خەوتوون و ئەوانەشی بەردەوام هیلاك بوون لەكاتی تووشبوونیان بەكۆرۆنا نیشانەكانیان توندتربووە لەوانەی كەمتر هیلاك بوون و تووش نەبوون.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 1924
جار خوێنراوهتهوه
AM:11:31:28/03/2021