پەیمانگای پزیشكی دادوەری شوێنێك بۆ یەكلاكردنەوەی كەیسەكان
تایبەت " تەندروستی "
پەیمانگای پزیشكی دادوەری سلێمانی ناوەندێكی گرنگە كە تێیدا خزمەتگوزاری پێشكەشی هاوڵاتیان و مردووەكان دەكرێت.
ئەو پەیمانگایە هەڵدەستێت بە تاوتوێكردن و شیكاری پزیشكی بۆ سەرجەم ئەو حاڵەتانەی لەلایەن دادگاكانەوە ئاراستەیان دەكرێت.
لەپەیمانگای پزیشكی دادوەری سلێمانی بەشی زیندووەكان هەیە كە لێكۆڵینەوە دەكرێت لەتاوانە سێكسیەكان و دیاری كردنی تەمەن و شیكاری بۆ ماددەی هۆشبەر و حاڵەتی ژەهراوی بوون و چەندین كاروباری دیكە و لەبەشی مردووەكانیش لێكۆڵینەوە دەكرێت لەهۆكاری گیان لەدەستدانی مرۆڤەكان.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 4690
جار خوێنراوهتهوه
PM:12:06:14/12/2020