لەڕێگەی ئەم لینكەوە ئەنجامی پشكنینی كۆرۆنا وەربگرەوە



تایبەت " تەندروستی "

هاوڵاتیانی سنووری پارێزگای سلێمانی لەڕێگەی ئەم لینكەوە https://healthsuli.com دەتوانن ئەنجامی پشكنینی PCR تایبەت بە پشكنینی ڤایرۆسی كۆرۆنا وەربگرنەوە. 

بەمەبەستی كارئاسانی زیاتر بۆ هاوڵاتیانی سنووری پارێزگای سلێمانی لەكاتی وەرگرتنەوەی ئەنجامی پشكنینی تاقیگەیی PCR تایبەت بە پشكنینی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەسەرجەم نەخۆشخانە و تاقیگە حكومی و ئەو تاقیگە ئەهلیانەی رێگەپێدراوی وەزارەتی  تەندروستیان هەیە، لەرێگەی یەك سیستمەوە هەموویان پێكەوە بەستراونەتەوە لەڕێگەی لینكێكی تایبەت.

هاوڵاتیان لەكاتی ئەنجامی پشكنینەكە دەبنە خاوەنی كۆدێكی تایبەت بەخۆیان و لەرێگەی ئەم كۆدەوە و گەڕان لەم لینەكە دەتوانن بەئاسانی ئەنجامی پشكنینەكانیان وەربگرنەوە:





ئه‌م بابه‌ته 19395 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:11:43:17/11/2020