لێكۆڵینەوەیەك: كۆرۆنا بەئاسانی لەناو دەم گەشەدەكات




تایبەت " تەندروستی"


سایتی MedRxiv تایبەت بە خزمەتگوزاری تەندروستی بڵاویكردەوە كۆمەڵێك زانای ئەمریكی لە لێكۆڵینەوەكدا گەیشتنە ئەو ئەنجامەی ڤایرۆسی كۆرۆنا بەئاسانی لەناو دەم گەشەدەكات و زیاد دەكات.


بەپێی ئەو لێكۆڵینەوەیە دەركەوتووە بۆشایی ناو دەم بەتایبەت لیكەڕژێنەكان و زمان و لەوزەتێنەكان باشترین جێگایە بۆ دەركەوتنی مۆڵگەی ڤایرۆسی كۆرۆنا و ڤایرۆسی سارس و دواتر بڵاوبوونەوەی لەو شوێنەوە.

زانایان رێنوێنیان دا بۆ پێویستی بەستنی دەمامك بەهۆی ئەوەی چالاكترین ڕێگاچارەیە بۆ رێگرتن لەبڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا  و گواستنەوەی بۆ كەسانی دیكە.

ئەوە یەكەم لێكۆڵینەوەیە دەكرێت لەسەر زیادبوونی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەناو دەم و سەرجەم لێكۆڵینەوەكانی پێشتر گرنگی داوە بە دەركەوتنی ڤایرۆسەكە لە لووت و سییەكان.

ئا: كارزان عەبدوڵا
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی 




ئه‌م بابه‌ته 2132 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:10:39:03/11/2020