چوار توێژ لە عیراق ڤاكسینی كۆرۆنایان پێ دەدرێت



تایبەت " تەندروستی "

وەزارەتی تەندروستی عیراق چوار توێژی كۆمەڵگای دیاری كرد كە ڤاكسینی كۆرۆنایان پێ دەدرێت لەچوارچێوەی گەیشتنی یەكەم وەجبەی ڤاكسین بۆ وڵات لەكاتی پەسەندكردنی ڤاكسینی دژی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەلایەن ڕێكخراوی تەندروستی جیهانیەوە.


لەوبارەیەوە حەسەن تەمیمی وەزیری تەندروستی و ژینگەی عیراق لە لێدوانێكدا ڕایگەیاند: ئەوانەی ڤاكسینی كۆرۆنایان پێ دەدرێت بریتین لەكەسانی سەروو تەمەن 50 ساڵ و كارمەندانی هێزە ئەمنیەكان و كارمەندانی وەزارەتی تەندروستی لەگەڵ ئەو كەسانەی نەخۆشی درێژخایەنیان هەیە.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی

AM:11:10:26/10/2020

ئه‌م بابه‌ته 735 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
زیاتر ...
Copyright 2019. tendrwsti.com . All Rights Reserved.