ئاگاداری تایبەت بە دابینكردنی سووتەمەنی

تایبەت " تەندروستی "

بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ئاگاداری سەرجەم كۆمپانیاكان و وێستگەكانی بواری سووتەمەنی (بەنزین و گازوایل) دەكات لەماوەی 7 رۆژ لەرێكەوتی دەرچوونی ئەم نووسراوە سیڤی تایبەت بەكۆمپانیا و وێستگەیان پێشكەشی هۆبەی گرێبەستە گشتیەكانی بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی بكەن بەمەبەستی هەڵسەنگاندنیان بۆ بەشداری كردن لەتەندەری دابینكردنی سووتەمەنی (بەنزین و گازوایل) بۆ سەرجەم ئۆتۆمبیلەكانی سنووری بەرێوبەرایەتیەكە كەبەشێوەی كەمگری سنووردار ئەنجام دەدرێت.

پێویستە سیڤیەكان ئەم نووسراو و زانیارییانەی خوارەوەی لەگەڵدا بێت و نووسراوەكان نوێ بن و بەسەرچوونەبن:

1-  ئەگەر وەرگری تەندەر كۆمپانیا بوو پێویستە بڕوانامەی دامەزراندنی كۆمپانیا پێشكەش بكات، ئەگەر وەرگری تەندەر وێستگەی سووتەمەنی بوو پێویستە مۆڵەتی وەزارەتی سامانە سروشتیەكان پێشكەش بكات.
2-پشتگیری بەرێوبەرایەتی تۆماری كۆمپانیاكان.
3- ئەستۆپاكی باجی دەرامەتی كۆمپانیاكان.
4- تایبەتمەندی.
5- كاری پێشینە لەگەڵ كەرتی گشتی و تایبەت ئەگەر هەبێت.

تێبینی/- مەرجە كۆمپانیا یان وێستگەی بەشداربوو كار بەسیستمی ئەلیكترۆنی MEMBERSHIP CARD بكات و بەپێچەوانەوە دووردەخرێتەوە لەبەشداری كردن لەپرۆسەكە.
- لەكاتی هەر هەڵەیەك لەخاڵی ( 1 و 2 ) كۆمپانیا دووردەخرێتەوە لەبەشداری كردن لەپرۆسەكە.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی

AM:11:41:06/10/2020

ئه‌م بابه‌ته 34 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
زیاتر ...
Copyright 2019. tendrwsti.com . All Rights Reserved.