ژمارەی قوربانیانی ڤایرۆسی كۆرۆنا یەك ملیۆن كەسی تێپەڕاند



تایبەت " تەندروستی "


بەپێی ئامارە ڕەسمیەكان ڕێژەی گیان لەدەستدان بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا تادێت بەرزتردەبێتەوە و ژمارەی ئەو كەسانەی بەهۆی ئەو ڤایرۆسەوە بوونەتە قوربانی لەسەرتاسەری جیهاندا یەك ملیۆن كەسی تێپەڕاند.

بەپێی ئامارەكان تەنیا لەماوەی سێ مانگدا 500 هەزار كەس بەهۆی  ڤایرۆسی كۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە، هەریەك لەوڵاتانی ئەمریكا و هیندستان و بەرازیل پێشەنگی زۆرترین مردنیان بەو ڤایرۆسە گرتووە.

بەپێی ئامارەكانی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەمانگی ڕابردوودا ، ئاژانسی رۆیتەرز لێكدانەوەیەكی كردووە لەبارەی تێكڕای مردن بە ڤایرۆسەكە و ئاماژەبەوەكراوە هەر 16 چركەیەك كەسێك لە جیهان بەو ڤایرۆسە گیان لەدەستدەدات.

ڕێژەی لە 45%ی گیان لەدەستدان بەهۆی كۆرۆنا لەجیهان لەوڵاتانی ئەمریكا و هیندستان و بەرازیلە و  لە25%ی گیان لەدەستدان بەهۆی كۆرۆنا لەئەوروپادایە.

ئا: كارزان عەبدوڵا
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی

AM:11:29:29/09/2020

ئه‌م بابه‌ته 317 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
زیاتر ...
Copyright 2019. tendrwsti.com . All Rights Reserved.