دارچینی كاریگەری ئەفسووناوی لەسەر تەندروستی هەیە

تایبەت " تەندروستی"

بەپێی توێژینەوەیەكی نوێی زانایانی ئەمریكا و كۆریای باشوور دەركەوتووە دارچینی سوودێكی ئەفسووناوی لەسەر تەندروستی مرۆڤ هەیە .

دەركەوتووە خواردنی بڕێكی زۆر لەدارچینی بەسوودە بۆ ئەو كەسانەی ڕێژەی شەكر لەخوێنیان بەرزە بۆئەوەی بەدووربن لە تووشبوون بەنەخۆشی شەكرە .

لێكۆڵینەوەكە لەسەر 51 بەشداربوو كراوە كە تەمەنیان لەنێوان 20 بۆ 70 ساڵ بووە و بۆماوەی 12 هەفتە خراونەتە ژێر چاودێری و دەركەوتووە دارچینی دەبێتە هۆی كۆنترۆڵكردنی ڕێژەی شەكر لەخوێن لەقۆناغی پێش تووشبوون بەنەخۆشی شەكرە و هەروەها كاریگەری نەخۆشیەكە لەسەر جەستە كەمدەكاتەوە.

د.جولیو رۆمیو سەرپەرشتیاری لێكۆڵینەوەكە لەسەنتەری جوسلین بۆ شەكرە لەشاری بۆستنی ئەمریكا ووتی: لێكۆڵینەوەكەیان كاریگەرییە بەسوودەكانی زیادكردنی دارچینی بۆ سیستمی خۆراكی ئاشكراكردووە كە یارمەتیدەرە بۆ پارێزگاری لەسەقامگیری رێژەی شەكر لەناو خوێن.

ئا: كارزان عەبدوڵا
سەرچاوە/ سكای نیوز
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی

AM:11:30:22/07/2020

ئه‌م بابه‌ته 769 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
زیاتر ...
Copyright 2019. tendrwsti.com . All Rights Reserved.