بەكارهێنانی دەمامك رۆڵی لەكەمبوونەوەی كۆرۆنادا هەیە

تایبەت " تەندروستی"

لێكۆڵینەوەیەكی نوێی ئەمریكی دەریخستووە بەكارهێنانی دەمامك لەشوێنە گشتیەكان رۆڵی هەبووە لەكەمبوونەوەی تووشبوون بەڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ.

لێكۆڵەرانی زانكۆی تەكساس ئای ئاند ئێم و زانكۆی كالیفۆرنیا و سان دیگۆ و پەیمانگای كالیفۆرنیا بۆ تەكەنەلۆژیا لێكۆڵینەوەیەكیان ئەنجامدا لەسەر رۆڵی بەكارهێنانی دەمامك لەتووشبوون بەڤایرۆسی كۆرۆنا.

لێكۆڵەران رایانگەیاند سەپاندنی بڕیاری بەكارهێنانی دەمامك لەئیتاڵیا و شاری نیویۆرك لەناوەڕاستی مانگی نیسان تاوەكو 9ی ئایار وایكردووە ڕێژەی تووشبوون بەڤایرۆسی كۆرۆنا كەم بێتەوە.

لێكۆڵەران گەیشتە ئەو ئەنجامەی بەكارهێنانی دەمامك لەشوێنە گشتیەكان بە چالاكترین رێگاچارە دادەنرێت بۆ رێگری لەگواستنەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەنێوان مرۆڤەكان و داپۆشینی دەم و لووت رێگری دەكات لەگواستنەوەی ڤایرۆسەكە لەرێگەی هەواوە، لەكاتێكدا دوورەپەرێزی و كەرەنتینە و پاكژكردنی دەستەكان نابێتە هۆی پارێزراوی لەتووشبوون بەكۆرۆنا لەرێگەی ووردیلەی كۆكە و پژمینی كەسانی تووشبوو.

ئا: كارزان عەبدوڵا
سەرچاوە/ سكای نیوز
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی

PM:12:19:15/06/2020

ئه‌م بابه‌ته 217 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
زیاتر ...
Copyright 2019. tendrwsti.com . All Rights Reserved.