هەشتا ساڵ لەمەوبەر ئامۆژگاری لەبارەی نەخۆشی گوازراوە بڵاوكراوەتەوە




تایبەت " تەندروستی "

پزیشكێكی بەریتانی هەشتا ساڵ لەمەوبەر كۆمەڵێك ئامۆژگاری و رێنوێنی بڵاوكردۆتەوە لەبارەی خۆپارێزی لەنەخۆشیە گوازراوەكان كەتائێستاش ئەو رێنماییانە بەسوودن وەك شووشتنی دەست بەئاو و سابون و شووشتنی ئەو كەلوپەلانەی نەخۆشی دەگوازنەوە و خاوێنكردنەوە و هەوای پاك.

پزیشكی بەریتانی د.جۆن دیڤی رۆلیستۆن هەشتا ساڵ لەمەوبەر لەكتێبی نەخۆشیە گوازراوە توندەكان ئەو ئامۆژگاری و رێنماییانەی بڵاوكردۆتەوە كە وەك رێبەرێك بووە بۆ خوێندكارانی پزیشكی و ئەو كەسانەی نەخۆشیان چارەسەر كردووە.

لەو رێنماییانەی ئەو پزیشكە بەریتانیەدا هاتووە دەبێت ژووری چارەسەركردنی نەخۆش ڕووناك بێت و پلەی گەرمی لەنێوان 12 بۆ 15 پلەی سەدی بهێڵرێتەوە و هەواگۆڕكێی باش بێت و بەپێی توانا دوور بێت لەشوێنی تایبەت بە خێزان. 

دكتۆر جۆن دیڤی رۆلیستۆن لەساڵەكانی سیەكانی سەدەی رابردوو لەنەخۆشخانەی لەندەن بووە و لەساڵی 1940 كتێبێكی بڵاوكردۆتەوە لەبارەی نەخۆشیە گوازراوە توندەكان و پزیشكێكی دیكە بەناوی دكتۆر رۆناڵدسۆن بەشداری لەنووسینی ئەو كتێبەدا كردووە.

ئامۆژگاری دابڕینی نەخۆش

لەو كتێبەدا باس لەوەكراوە ڕەنگە بارودۆخ رێگەبدات بە چارەسەركردنی هەندێك نەخۆشی وەك تای سوور یاخود سوورێژە، بەڵام لەهەندێك حاڵەتی نەخۆشی توند وەك گەڕبوون ئەوا دابڕینی تووشبوو لەنەخۆشخانە زۆر پێویستە بۆ پاراستنی سەلامەتی گشتی.

لەو كتێبەدا كەلەساڵەكانی چلەكاندا نووسراوە ئاماژەبەوەكراوە پاكژكردنی تەواوی ژووری نەخۆش و تووشبووانی تای سوور و هەوكردنی سیەكان زۆر سوودی نەبووە، هەربۆیە دەستكراوە بە بەكارهێنانی ئاو و سابون و خستنەبەرخۆر كە زیاتر چالاك و كاریگەربووە.

دكتۆر جۆن دیڤی رۆلیستۆن ماوەیەكی زۆرە كۆچی دوایی كردووە و پێش جەنگی جیهانی دووەم یەكێك بووە لەپسپۆڕانی نەخۆشیە گوازراوەكان لەبەریتانیا و وەك پسپۆرێكی پەتا گوزراوەكان لێكۆڵینەوەی كردووە لەنەخۆشیە گوازراوە كوشندەكان هاوشێوەی سورێژە.

مەترسی بڵابوونەوەی پەتا لەنەخۆشخانەكان

لەو سەردەمەدا رێنوێنی دراوە كەدەبێت یەك لەسەر سێی ژووری نەخۆشخانەكان دابڕاو بێت، چونكە مەترسی ڕاستەقینە لەسەر نەخۆش ئەوەیە لەشوێنێكی كراوەی نەخۆشخانەكان بێت، ئەوەش ئاماژەیە لەسەر ئەوەی لەو سەردەمەدا هۆشیاری هەبووە لەبارەی مەترسی ئەو تووشبووانەی نیشانەیان نیە و دەبنە هۆی گواستنەوەی پەتا و نەخۆشیەكان بۆ كەسانی ساغ.

سەرچاوە/ BBC
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی






ئه‌م بابه‌ته 2405 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:01:38:07/04/2020