ڕێنماییەكانی خۆپارێزی لە تووشبوون بەكۆرۆنا


تایبەت " تەندروستی "

* زوو زوو دەستەكانت بشۆ.
* دووركەوەرەوە لەدەست لێدانی دەم و لووت وچاو.
* ئەگەر بەئاشكرا دەستەكانت پیس بوو بە ئاو و سابون بیان شۆ.
* بەردەوام بەجێلی كحولی دەستەكانت پاك بكەرەوە بەجۆرێك ڕێژەی كحولەكەی لە 60% كەمتر نەبێت.
* لەكاتی كۆكە و پژمەدا كلێنكس بەكاربهێنە و پاشان فڕێدانی بۆ شوێنی تایبەت  (سەبەتەی خۆڵی سەرداپۆشراو).
* دووربكەوەرەوە لەو كەسانەی كۆكەو پژمە و تا یان نیشانەی نەخۆشیان پێوە دیارە.
* لەم كاتەدا گەشتەكانت بۆ ئەو وڵاتانە یان ئەو شوێنانە ڕابگرە كەنەخۆشی  كۆرۆنای تێدایە.
* دووركەوەرەوە لەشوێنی قەرەباڵغ و بەشداری بۆنە كۆمەڵایەتیەكان مەكە لەكاتی ئێستادا (ئاهەنگ و كۆڕ و كۆبونەوە و مەراسیمەكان).
* بەردەوام  هەوا گۆڕكێ لەماڵ و شوێنی نیشتەجێ بووندا بكە.
* بەبێ  بەكارهێنانی كەلوپەلی خۆپاراستن هەڵسوكەوت لەگەڵ ئاژەڵ و باڵندەی  كێوی و ماڵی مەكە.
* بەرهەمی ئاژەڵی و پەلەوەر (هێلكە، گۆشت ،شیر) بەباشی بكوڵێنە پێش بەكارهێنانی.
* لەكاتی نەخۆشیدا سەردانی نزیكترین دامەزراوەی  تەندروستی بكە بۆ وەرگرتنی چارەسەر و ڕێنمایی.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی

AM:09:24:09/03/2020

ئه‌م بابه‌ته 632 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
زیاتر ...
Copyright 2019. tendrwsti.com . All Rights Reserved.