ئاگاداری تایبەت بە هەڵسەنگاندنی كۆمپانیاكان

تایبەت " تەندروستی"

بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ئاگاداری سەرجەم كۆمپانیاكانی بواری دەرمان و پێداویستی پزیشكی دەكاتەوە تاوەكو رێكەوتی 8/3/2020 سیڤی تایبەت بە كۆمپانیاكانیان پێشكەشی هۆبەی گرێبەستە گشتیەكان بكەن بەمەبەستی هەڵسەنگاندنیان بۆ بەشداری كردنیان لەتەندەرەكانی بەرێوبەرایەتیەكە كەبەشێوەی كەمگری سنووردار ئەنجام دەدرێت.

پێویستە سیڤیەكان ئەم زانیارییانەی خوارەوەی تێدا بێت:

1- مۆڵەتی وەزارەتی تەندروستی (بەسەرنەچووبێت).
2- پشتگیری بەرێوبەرایەتی باجی دەرامەتی كۆمپانیاكان.
3- پشتگیری بەرێوبەرایەتی تۆماری كۆمپانیاكان.
4- تایبەتمەندی.
5- كاری لەپێشینە لەگەڵ كەرتی گشتی و تایبەت.
6- بریكارنامەی فەرمی لەكۆمپانیای وەبەرهێن ئەگەر هەبێت.
7- ستۆكی ئایتمەكان لەكۆگاكانیان.
8- ئەژماری بانكی كۆمپانیاكان.

تێبینی/ لەكاتی هەر هەڵەیەك لەخاڵەكانی (4،5،6،7،8) كۆمپانیا دووردەخرێتەوە لەبەشداری كردن لەپرۆسەكە.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی


AM:09:42:01/03/2020

ئه‌م بابه‌ته 463 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
زیاتر ...
Copyright 2019. tendrwsti.com . All Rights Reserved.