وۆرك شۆپێك لەبارەی كەمكردرنەوەی قەڵەویی بەرێوەچوو



تایبەت " تەندروستی "


لەشاری هەولێر لەلایەن پرۆگرامی خۆراكی جیهانی WFP وۆرك شۆپێك لەبارەی چۆنیەتی گۆڕانكاریی لە نەریتی كۆمەڵگا بۆ باشتركردنی تەندروستی و كەمكردنەوەی رێژەی قەڵەویی لەعیراق رێكخرا.


وۆرشۆپەكە بە بەشداری پسپۆڕانی خۆراك لەشارەكانی هەولێر و دهۆك و سلێمانی و نوێنەرانی چالاكی خۆراك KRI لەعیراق و نوێنەری وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەرێوەچوو، د.بینایی كامەران پسپۆڕی زانستی خۆراك وەك نوێنەری بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەوۆرك شۆپەكەدا بەشداربوو.

لەو وۆرك شۆپەدا گفتوگۆكرا لەبارەی شێوازە چالاكەكان بۆ دروستكردنی كاریگەری لەسەر ئەو رەفتارانەی كاریگەری لەسەر رێژەی قەڵەوبوون هەیە لەعیراق.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی

PM:12:01:10/02/2020

ئه‌م بابه‌ته 199 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
زیاتر ...
Copyright 2019. tendrwsti.com . All Rights Reserved.