لەمانگێكدا 48 نەشتەرگەری لەنەخۆشخانەی پسپۆڕییەكانی دڵ كراوە
تایبەت " تەندروستی "
بەپێی ئامارێكی بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەماوەی مانگی رابردوودا 1578 نەخۆش داخڵی نەخۆشخانەی پسپۆڕییەكانی دڵ بوون لەشاری سلێمانی و لەو ماوەیەدا 48 نەشتەرگەری دڵ كراوە.
هەر بەپێی ئامارەكە لەماوەی مانگی رابردوودا لەنەخۆشخانەی پسپۆڕییەكانی دڵ 465 قەستەرە و 329 باڵۆن كراوە و 18 حاڵەتی گیان لەدەستدان لەو نەخۆشخانەیە تۆماركراوە.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 804
جار خوێنراوهتهوه
AM:11:05:10/02/2020