مانگی رابردوو 399 منداڵ لەشاری سلێمانی لەدایك بوون




تایبەت " تەندروستی "

بەپێی ئامارێكی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەماوەی مانگی رابردوودا 520 نەخۆش سەردانی نەخۆشخانەی مناڵبوونی فێركاری یان كردووە لەشاری سلێمانی و 399 منداڵ لەو نەخۆشخانەیە لەدایك بوون و لەو ژمارەیە 211 منداڵیان كوڕ بوون و 188 منداڵیان كچ بوون.

هاوكات ئەو منداڵانەی لەنەخۆشخانەی منداڵبوونی فێركاری لەدایك بوون لەماوەی مانگی رابردوودا 273 منداڵ بەشێوەی سروشتی و 122 منداڵ بە نەشتەرگەری لەدایك بوون و چوار حاڵەتی لەدایكبوونی دووانە تۆماركراوە.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی




ئه‌م بابه‌ته 645 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:12:25:09/02/2020