لەمانگێكدا 1079 نەخۆش سەردانی سەنتەری هەرس و جگەریان كردووە



تایبەت " تەندروستی "

بەپێی ئامارێكی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەماوەی مانگی رابردوودا 1079 نەخۆش سەردانی سەنتەری كۆئەندامی هەرس و جگەریان كردووە و 223 نەخۆش سەردانی بەشی ڕاوێژكاری ئەو سەنتەرەیان كردووە.


هەر لەو ماوەیەدا لەو سەنتەرە 279 پكشنینی هەناوبینی گەدە و 175 هەناوبینی كۆڵۆن و 78 ڕەنگكردنی بۆرییەكانی زراو و پەنكریاس و 25 سۆنەری بەهەناوبینی و 30 وەرگرتنی نمونە بەسۆنەر و 12 وەرگرتنی نمونە لەجگەر و 12 هێڵكاری سورێنچك و  31 پشكنینی بەكتریای گەدە لەرێگەی هەناسەوە كراوە.

هاوكات مانگی رابردوو 25 نەخۆش سەردانی سەنتەری كۆئەندامی هەرس و جگەریان كردووە بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەری هەوكردنی جگەری ڤایرۆسی جۆری سی و 9 نەخۆش چارەسەری هەوكردنی جگەری جۆری بی یان وەرگرتووە.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی

PM:12:20:09/02/2020

ئه‌م بابه‌ته 592 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
زیاتر ...
Copyright 2019. tendrwsti.com . All Rights Reserved.