ئاگاداری بەكرێدانی دوكان لەتەنیشت مەڵبەندی تەندروستی چەرمۆ

تایبەت " تەندروستی"

بەرێوبەرایەتی تەندروستی سلێمانی بۆجاری دووەم زیادكردنی ئاشكرا ئەنجام دەدات بەمەبەستی بەكرێدانی دوكانێك لە تەنیشت مەڵبەندی تەندروستی چەرمۆ لەماوەی (15) رۆژ لەرۆژی دوای بڵاوبونەوەی ئەم ئاگاداریە لە رۆژنامەدا كاتژمێر (10) سەرلەبەیانی لەمەڵبەندی تەندروستی چەرمۆ.


ئەوكەسانەی ئارەزووی بەشداربوونیان هەیە ئامادەبن لەشوێن و كاتی ئاماژەپێكراو لەگەڵ هێنانی:

*بارمتەی یاسایی بە بڕی لە(%20) نرخی خەمڵێنراوەكە.
* پێَش ئەنجامدانی زیادكردنەكە سەردانی بەشی یاسای بەرێوبەرایەتی بكات بەمەبەستی بینینی شوێن و وەرگرتنی زانیاری.
* كریێ‌ بڵاوكردنەوەی ئاگاداری و سەرجەم خەرجی یەكان دەكەوێتە ئەستۆی ئەو كەسەی زیادكردنەكەی بۆ دەردەچێت و دەبێت پشتگیری ئاسایش بهێنێت.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی

PM:01:08:21/01/2020

ئه‌م بابه‌ته 24 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
زیاتر ...
Copyright 2019. tendrwsti.com . All Rights Reserved.