كەمخەوی یارمەتیدەرە بۆ تووشبوون بەزەهایمەر




تایبەت " تەندروستی "

بەپێی لێكۆڵینەوەی نوێی پزیشكی لەوڵاتی سوید ئەنجام دراوە، دەركەوتووە تەندروستی جەستەی مرۆڤ كاریگەری لەسەر دروست دەبێت تەنیا بەیەك شەو لەنەخەوتن و ئەوەش دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی رێژەی پرۆتینی تاو هۆكاری تووشبوون بەزەهایمەر.


زانایانی زانكۆی ئۆبسالای سویدی پشكنینان كرد بۆ 15 پیاو لەتەمەنی 22 ساڵی و بۆیان دەركەوت لەكاتی كەمخەوی و بەخەبەرمانەوە بەدرێژایی شەو رێژەی پرۆتینی تاو لە 17% زیادی كردووە ، كەئەو پرۆتینە كاری خانەكانی مێشك پەكدەخات و دەبێتە هۆی لەبیرچوونەوە و توشوبوون بەزەهایمەر كە بەملیۆنەها هاوڵاتی لەسەرتاسەری جیهان بەدەست ئەو نەخۆشیەوە دەناڵێنن.

د.جۆناسان سیدرنیس سەرپەرشتیاری لێكۆڵینەوەكە ووتی: هەندێكجار مرۆڤ تووشی كەمخەوی دەبێتەوە و بەپێی لێكۆڵینەوەكەیان دەركەوتووە لەدەستدانی یەك شەو خەوتن رێژەی پرۆتینی تاو بەرزدەكاتەوە لای كەسانی تەندروست كە لەداهاتوودا كاریگەری بۆ تووشبوون بەزەهایمەر هەیە.


ئا: كارزان عەبدوڵا
سەرچاوە/ رووسیا الیوم
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی



ئه‌م بابه‌ته 1286 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:11:45:13/01/2020